ئەنجومەنی زانایانی باڵای سعودیە: ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتداران رێگەپێدراو نییە

ئەنجومەنی زانایانی باڵای سعودیە رایگەیاند، ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتداران رێگەپێدراو نییە و هەرکەسێک بە بێ مۆڵەت ئەنجامی بدات گوناهبار دەبێت.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی زانایانی باڵای سعودیە ئاماژەی بەوەکرد، ”حکومەت پابەندبووە بە پێدانی مۆڵەتی ئەنجامدانی حەج و رێکاری تایبەتی بۆ ئەو کارە دیاریکردووە، هاوکات پێداچوونەوەمان بە نووسراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی حەج و عومرە، دەسەڵاتی گشتیی چاودێریی کاروباری مزگەوتی گەورە و پێغەمبەر (د.خ) کردووە کە تایبەت بوو بە مەترسییەکانی پابەندنەبوون بە دەرکردنی مۆڵەتەوە”.

جەختیشلەوە کراوەتەوە، ”مەبەست لە پابەندبوون بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەنجامدانی حەج، رێکخستنی ژمارەی حاجییەکانە بە شێوەیەک کە بتوانن ئەم رێوڕەسمە بە ئارامی و سەلامەتی ئەنجام بدەن، ئەوەش ئامانجێکی یاسایی رەوایە کە بە بەڵگە و رێساکانی شەریعەتی ئیسلام دیاریکراوە”.

ئەو ئەنجومەنە دەشڵێت، ”بە پشتبەستن بەو رێنماییانەی پێشتر روونکراونەتەوە، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت ئەنجامدانی حەج رێگەپێدراو نییە، ئەو کەسەی ئەو کارە دەکات گوناهبارە چونکە سەرپێچی فەرمانی دەسەڵاتداران دەکات، بڕیاری وەرگرتنی مۆڵەتیش تەنها بۆ بەرژەوەندیی گشتییە”.

پێشتر وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، ”زیاتر لە 25 کۆمپانیای ساختە دەستیان بەسەردا گیراوە کە ریکلامیان بۆ حەجی بازرگانی دەکرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ حەجێک بوونی نییە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت و ڤیزەی حەج کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لە ریاز رەزامەندی لەسەر دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

لێكۆڵینەوە لە كوژرانی چالاكوانێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناحیەی قوشتەپە کرا بە قەزا

ناحیەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بوون بە قەزای بۆ دەرکرا. بەپێی نووسراوی…
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بەداخستنی بازاڕ لە ڕۆژی پێنجشەممە…
Total
0
Share