بەهای دۆلار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا لە بەرزیدا ماوەتەوە و بەرامبەر بە 149 هەزار و 900 دیناری عێراقییە.

سەرەڕای قسە و هەوڵەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و زۆری رێژەی خسنتەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، بەڵام هێشتا بەهای دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە.

بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق 274 ملیۆن و 280 هەزار و 749 دۆلار کۆی فرۆشی بووە، لەو بڕەش 12 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ئەوەی دیکەی کە بەشە زۆرەکەیەتی و 261 ملیۆن و 680 هەزار و 749 دۆلار بووە، بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێک کردبوو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share