ئۆپیک: 44 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بۆ پشکی عێراق زیادکراوە

ڕێکخراوی ئۆپیک سەبارەت بەو 400 هەزار بەرمیل نەوتەی بڕیاری زیادکردنی دراوە و لە مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت ڕایگەیاندووە، “پشکی عێراق لەو زیادەیە 44 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا”.

لە خشتەیەکدا ڕێکخراوی ئۆپیک پشکی زیادەی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ڕێکخراوەکەی لەو 400 هەزار بەرمیلە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەو پشکەی تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و لە مانگی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێدەکرێت 4.149 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، بەزیادکردنی 44 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە مانگی ئەیلول و 88 هەزار بەرمیل لە مانگی ئابی ڕابردوودا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی پشکی وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک لەو بڕەی بڕیاری زیادکردنی دراوە، 254 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا و لە مانگی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێدەکرێت، لەبەرامبەردا پشکی وڵاتانی هاوپەیمانی ڕێکخراوی ئۆپیک 146 هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا.

هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوویدا بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: 120 ملیار دۆلار خەرجیی کارەبا بووە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا

بابەتی دواتر

تەلسكۆبی هابڵ وێنەی دیاردەیەكی گەردوونیی دەگمەن دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share