شارەزایان: ڕەنگە تا کۆتایی ئەمساڵ نەوت بۆ 65 دۆلار دابەزێت

شارەزایانی سیتی گرووپ هۆشداریدەدەن لەوەی نرخی نەوتی خاو تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ 65 دۆلار و، تا کۆتایی ساڵی 2023 بۆ 45 دۆلار دادەبەزێت، ئەگەر پاشەکشەی ئابووری ڕووبدات.

شرۆڤەکاران لەنێویاندا فرانسیسکۆ مارتوچیا و ئێد مۆرس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە، ئەو پێشبینییانە لەسەر بنەمای نەبوونی هیچ دەستێوەردانێک لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک + و کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی نەوتەوەیە.

بەمدواییە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 113 دۆلار.

دوێنێ نەوت خراپترین ڕۆژی خۆی لە ماوەی نزیكەی سێ مانگی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینی، بەهۆی ئەو ترسەی لەبارەی پاشەكشەی بازاڕەكانەوە لە ئارادابوو. پاشەكشەیەی بازاڕەكانی گرتەوە.

گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی ڕۆژئاوای تەکساس بە کەمتر لە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، دوای ئەوەی زیاتر لە 8%ی بەهاكەی لەدەستدا، کە گەورەترین دابەزینە لە 9ی ئازارەوە.

ئەمساڵ دوای لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، لەئێستادا بانکەکان هەوڵدەدەن بە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود رێڕەوی خۆیان بۆ ساڵی 2023 دابنێن.

شارەزایانی سیتی گرووپ بە بلومبێرگیان ڕاگەیاندووە، پێشبینی ناکەن بەمزووانە ئەمریکا بخزێتە ناو پاشەکشەی ئابورییەوە.

بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن کە زۆرێک لە وڵاتانی پێشەنگی ئابوریی جیهان لە چەند مانگی داهاتوودا گیرۆدەی گەشەی نەرێنی ببن، ئەمەش ئەمریکا بەرەو پاشەکشە پەلكێشدەكات.

سەرەڕای مەترسیی پاشەكشەی ئابوری، شەنگەهای لە چین جارێکی دیکە دەستی بە تاقیکردنەوەی بەکۆمەڵ کرد بۆ زانینی ڕادەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە نۆ ناوچەدا دوای ئاشكرابوونی چەندین حاڵەت لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمەش گومانی هێنایە ئاراوە لەبارەی بوژانەوەی خواست لە یەكێك لە گەورە وڵاتانی بەكاربەری نەوت لە جیهاندا.

جگە لەوەی مانگرتن لە نەرویج و پەككەوتنی دابینكردن لە لیبیا دۆخەكەی دژوارتركرد.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەموومان هەوڵ بۆ داهاتوویەكی گەشتر بدەین

بابەتی دواتر

منداڵێك لە مردن ڕزگاركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 29 تشرینی دووەم، لە بازارەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share