ئەمڕۆ، چوارشەممە خول و جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامی دەبێت و دووان لە یارییەکانی هەفتەی 18 ئەنجامدەدرێن، یانەکانی مانچستەر سیتی و تۆتنهام لە یاریگاکانی خۆیاندا میوانداری برایتۆن ئالبیۆن و فولهام دەکەن.
لە ئیسپانیا جامی سوپەر دەستپێدەکات و یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگای نیۆڤۆ ئارکانخیل میوانداری یانەی بەرشلۆنە دەکات.
لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا ڕوبەڕوبوونەوەکانی جامی “دی ئێف بی پوکاڵ” و “کۆپا ئیتاڵیا” ئەنجامدەدرێن.
یانەی ئینتەرمیلان لە قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا بەرانبەر فیۆرنتینا یاریدەکات، هەروەها یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕوبەڕوی جێنەوا و ئیمپۆلی دەبنەوە.
لە ئەڵمانیاش یانەی بایرن میونشن لە قۆناغی دووەمی دی ئێف بی پوکاڵ دەبێتە میوانی هۆڵشتاین کیڵ.
پریمەرلیگ (هەفتەی 18)
مانچستەر سیتی – برایتۆن (9:00)
تۆتنهام – فولهام (11:15)
سوپەری ئیسپانیا (نیوەی کۆتایی)
ڕیاڵ سۆسیداد – بەرشلۆنە (11:00)
جامی ئەڵمانیا (گەڕی دووەم)
هۆڵشتاین کیڵ – بایرن میونشن (10:45)
جامی ئیتاڵیا (قۆناغی 16)
فیۆرنتینا – ئینتەرمیلان (5:00)
ناپۆلی – ئیمپۆلی (7:45)
یوڤانتۆس – جێنەوا (10:45)
سوپەری فەرەنسا
پاریس سانت جێرمان – مارسیلیا (11:00)
جامی لیبەرتادۆریس (نیوەی کۆتایی)
پاڵمێراس – ڕیڤەرپلەیت (3:30)
سانتۆس – بوکا جونیۆرز (1:15)