“لالیگا” لەبارەی ڤینسیۆزەوە بڕیارێک دەدات

ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ماوەیەکە ڕووبەڕووی ڕەگەزپەرستی هاندەرانی یانە ڕکابەرەکان بووەتەوە.

ڕکابەران ئاماژەیان بەوەکردووە، گوایە یاریزانە ئاهەنگدەگێڕێت و هەراسانیان دەکات، بەڵام زۆرینەی شارەزایان و یاریزانان ئاهەنگگێڕانی یاریزانەکەیان بە بەشێک لە تۆپی پێ وەسفکردووە، تەنانەت هەمان جموجۆڵ لەلایەن نێیمار و یاریزانانی دیکەوە ئەنجامدەدرێت و هەڵوێستی خراپیان بەرامبەر نەکراوە.

لە دواین یارییدا بەرامبەر ئوساسۆنا، هاندەرانی ئەو یانەیە دروشمی “مردن بۆ ڤینی”یان وتووەتەوە، ئەوەش بووەتە جێی نیگەرانی یاریزانەکە و ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید، تەنانەت خودی یاریزانانی ئوساسۆنا ئەو هەڵسوکەوتەیان بە نادروست لەقەڵەمداوە.

ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە بکات، لە بەرامبەر هەر کردەوەیەکی هاوشێوەدا سزای یانە ڕکابەرەکان بدات.

بابەتی پێشتر

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی غاز دەستگیرکران

بابەتی دواتر

نێیمار و مێندێش بەرامبەر بایرن میونشن یاریدەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share