بۆچی یوڤانتۆس براوەیە؟ خاوەنی هەرزانبەهاترین ڕاهێنەری ئیتاڵیایە ..

ئەندریا پێرلۆ بە موچەیەکی کەم ئەرکێکی گەورەی گرتووەتە ئەستۆ

ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، ئەندریا پێرلۆ لەم وەرزەدا دوای هەوڵ و ماندوبوون یوڤانتۆسی گەڕاندووتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان و لەم پڕۆسەیەشدا ئیدارەی یوڤی براوەی سەرەکییە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لیستی موچەی ڕاهێنەرانی خولی ئیتاڵیای بڵاوکردووەتەوە، وەک دەردەکەوێت ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس بۆندەکەی تاوەکو 2022 بەردەوامی دەبێت، لەو ماوەیەشدا بۆ هەر وەرزێک بڕی 1.8 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت.

ڕاهێنەرە 41 ساڵەکەی بیانکۆنێری نەک ڕاهێنەرێکی هەرزانبەهایە، بەڵکو لە ڕیزبەندی 20 ڕاهێنەردا دەکەوێتە پلەی 18وە، بەراورد بە ڕاهێنەرانی پێشووی یانە ڕەش و سپییەکە بڕێکی زۆر کەم وەردەگرێت، لە نمونەی ماورزیۆ ساری کە ساڵانە بڕی شەش ملیۆنی بەدەستهێناوە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلان بە گرانبەهاترین ڕاهێنەر ئەژماردەکرێت، ساڵانە بڕی 12 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت و داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 30 ملیۆنە.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، بەراورد بە موچەی کریستیانۆ (35 ملیۆن)، ماتیاس دی لێخت (8 ملیۆن)، پاولۆ دیبالا (7.2 ملیۆن)، پێرلۆ بڕێکی زۆر کەم بەدەستدەهێنێت، تەنانەت سامی خزێرەی ئەڵمانی کە لەلایەن بەڕێوبەرانی یانەوە پشتگوێخراوە ساڵانە بڕی 6.4 ملیۆن بەدەستدەهێنێت.

ئەم جوڵە داراییەش لێدانێکی سەرکەوتووە لەلایەن ئەندریا ئانێلی و هاوەڵانی، توانیویانە بە کەمترین نرخ ڕاهێنەرێکی گونجاو دابینبکەن.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: دوو تۆمەتباری کوشتن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share