گواردیۆلا بە نهێنی هەوڵ بۆ ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید دەدات

گواردیۆلا بە نهێنی هەوڵ بۆ کڕینی ڕامۆس دەدات

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا براکەیی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕامۆس لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە ڕێککەوتنی لەسەر نوێکردنەوەی نەکردووە، ئیدارەی مێرەنگی پێشنیازی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە کردووە بەهەمان موچە و ئیمتیازاتی وەرزی پێشوو و لێبڕینی لەسەدا 10، لە بەرانبەردا یاریزانەکە داوای نوێکردنەوەی بۆ دوو وەرزی دیکە و هەمان موچە و ئیمتیازات کردووە بەبێ لێبڕین.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە زاری ڕۆژنامەنوسانی بەشدار لە پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” ئاشکرایکردووە، لە کاتێکدا ڕامۆس و یانەی شاهانە پێکنەهاتوون، پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی پیێری گواردیۆلای برای ڕاسپاردووە لەگەڵ بەرگریکارە مێژووییەکەی ئیسپانیا گفتوگۆ بکات.

هەوڵەکانی گواردیۆلا بۆ ئەوەیە ڕامۆس پەلکێشی مانچستەر سیتی بکات، لە کاتێکدا 15 ملیۆن یورۆ موچەی ساڵانە و بۆندێکی بۆ ماوەی چوار ساڵی یانەی پاریس سانت جێرمانی ڕەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ پێیان وایە، ڕامۆس دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامبێت، ئەم هەڵوێستەشی بە بەڕێوبەرانی یانەکەی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

سوارێز: بیری مێسی دەکەم و خۆم بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردبوو

بابەتی دواتر

دوو پشتێنەی سەوز بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share