ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر بنکەی عەین ئەسەد هاتەدەنگ

ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد پێنج سەرباز برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد پێنج سەرباز برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

ئاشکراشیکرد، بایدن لە هێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە و رایگەیاندووە، “لە کاتی گونجاودا وەڵامیان دەبێت”.

هێرشەکە لە رێگای دوو مووشەکی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەبارەوە رانەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

چەند نیشانەیەک کە ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی ناودەم

بابەتی دواتر

ئەنتۆنی بلینکن: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی كۆده‌بێتەوە

لایەنەكانی چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share