سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: گەر ئەم هێرشانەی تورکیا دووبارە ببنەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێویستە تورکیا بە فەرمی داوای لێبوردن بکات، بە پێچەوانەوە گەر ئەم هێرشانە دووبارەببنەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەگەڵ ئەوەی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین  کە دەکرێتە سەر عێراق و سەروەرییەکەی، جەخت لەوەدەکەینەوە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە کە رێگە بە هێزەکانی تورکیا بدات بەردەوام بێت لە تیرۆرکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی و ئاشتیخواز بە بیانووی بوونی هێزە دژەکانی لە خاکی عێراق”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە لە ئەستۆبگرێت و بە فەرمی داوای لێبوردن بکات، کێشە ناوخۆییەکانی لە رێگەی دیالۆگ چارەسەربکات، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە هەڵوێستی توندمان دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتووتردا دووبارە نەبنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

ده‌وڵه‌تى یاسا: له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ى كورسییه‌كانی چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ 90 كورسی و له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا…
Total
0
Share