بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوكاری و هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەكان كرا و جەخت لە سەروەریی یاسا و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا كرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵاتدا.
‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە باسی لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان تەواوی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كرد و رایگەیاند، “كاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هێزەكانمان یەكێكە لە فاكتەرە گرنگەكانی بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایش لە وڵاتدا و دەبێت هەردوولا هاوكار و پشتیوان بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاساشكێنان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “چالاكییە هاوبەشەكانیشمان لە ڕابردوودا لە دەستگیركردنی تیرۆریستان و یاساشكێنان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن كە دەتوانین پێكەوە هەنگاوی جددی و كردەیی بنێین بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك لەبارەی پەرتەوازەیی كوردەوە هۆشداریدەدات

پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات بۆ پرسە چارەنووسسازەكانی داهاتوو گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەستپێبكاتەوە. كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share