بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردووە، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

د. ئەحمەد كەركوكی: بەبێ یەكێتی لە كەركوك هیچ بڕیارێكی سیاسی تێناپەڕێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share