روونكردنەوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكیدا وەڵامی چەند ماڵپەڕ و پەیجێكی سۆشیاڵ میدیا و كەناڵی تەلەفیزیۆنی سەبارەت بە هەواڵی رووداوێكی تەقەكردن دەداتەوە و دەڵێت، “شەوی رابردوو هیچ جۆرە رووداوێكی تەقەكردن و برینداربوون بە فیشەك لە سنووری بەش و بنكەكانمان رووینەداوە و تۆمارنەكراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە چەند ماڵپەڕ و پەیجێكی سۆشیاڵ میدیا و كەناڵی تەلەفیزیۆنییەوە هەواڵی رووداوێكی تەقەكردن و برینداركردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن ئەفسەرێكی هێزەكانی كۆماندۆوە لە گەڕەكی زێڕینۆكی شاری سلێمانی بڵاوكرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیمان وەك ئەركی سەر شانی خۆی، بە پێویستی دەزانێت هاوڵاتیان دڵنیابكاتەوە كە دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت شەوی رابردوو هیچ جۆرە رووداوێكی تەقەكردن و برینداربوون بە فیشەك لە سنووری بەش و بنكەكانمان رووینەداوە و تۆمارنەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج رەحیم: شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر شەشی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share