بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 280 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 279 ملیۆن و 730 هەزار و 506 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 265 ملیۆن و 380 هەزار و 506 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 14 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 4ی ئابی 2024 بوو کە تێیدا 281 ملیۆن و 147 هەزار و 493 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.