لەگەڵ هەموارکردنەوەی هەندێک بڕگەی، ئەنجومەنی نوێنەران یاسای نەوت و غاز رەوانەی حکومەت دەکاتەوە بەمەبەستی پێداچوونەوەی بەشێوەیەکی ورد.
زرغام مالکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، لەدوای ئەوەی یاسای نەوت و غاز رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و هەندێک بڕگەی هەموارکرایەوە، جارێکی دیکە بۆ حکومەت رەوانەکرایەوە تا گۆڕانکاریی زیاتری تێدابکات و بە وردی پێداچوونەوەی بۆ بکات و ئەو بڕگانەی بۆ زیادبکات کە لەگەڵ بازاڕی ئێستای نەوتی جیهانیی گونجاوبێت.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا ناکۆکییە سیاسییەکان لەبارەی یاساکەوە بوونیان هەیە، هەر لەبەر ئەمەش دەنگی لەسەرنەدراوە، بۆیە دەبێت بە شێوەیەک هەموار بکرێتەوە رێکەوتنی سیاسی لەبارەیەوە بێتەکایەوە.