ڕاوێژكارێكی كازمی بڕیاری كۆتایی حكومەت سەبارەت بە بەهای دۆلار ئاشكرادەكات

ڕاوێژكارێكی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ڕەتیكردەوە حكومەت جارێكی تر بەهای دۆلار بەرزبكاتەوە.

مزهر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، “ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە حكومەت جارێكی تر بەهای دۆلار لەبەرانبەر دیناردا بەرزدەكاتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.”

ڕاوێژكارەكەی كازمی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “حكومەت هیچ نیازێكی نییە بۆ جارێكی تر بەزكردنەوەی بەهای دۆلار، مەرجیش نییە ڕێنماییەكەی بانكی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكات.”

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم، بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەركردە لە ڕەوتی سەدڕ لە تویتێكدا نووسیبووی، “بانكی نێودەوڵەتی داوای لە عێراق كردووە بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی بەرزبكاتەوە بۆ 1660 دیناری عێراقی.”

داواكەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەیە كە عێراق لە قەیرانە داراییەكەی زیاتر ڕزگاری ببێت، بەڵام ڕاوێژكارەكەی كازمی دەڵێت، “عێراق ناچار نییە ئامۆژگارییەكەی بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جێبەجێبكات، چونكە عێراق نەچووەتە پرۆگرامی قەرزكردنەوە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك حكومەت بەهای دۆلار زیاتر بەرزناكاتەوە.”

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەرانبەر (19)ی ڕیزبەندی دوو خاڵی لەدەستدا

بابەتی دواتر

دوای هەڕەشەی 'گوێبڕین' لە كازمی، عەسائیب باسی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share