موسڵ: 23 تەرم دۆزرانەوە

23 تەرمی نەناسراو لە ناوچەی شەهوان لە موسڵ دۆزرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، هێزەكانی بەرگریی شارستانی نەینەوا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تیمەكانیان لە یەك شوێندا 23 تەرمی نەناسراویان دۆزیونەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە، “تەرمەكان لە مۆڵگەیەكی داعشەكاندا دۆزراونەتەوە و بەشێكیان بوون بە ڕوفات و مێژووی كوژرانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داگیركردنی شارەكە لەلایەن ڕێكخراوی داعشەوە.”

ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، “دوای دۆزینەوە و هەڵگرتنەوەی تەرم و ڕوفاتەكان، ڕادەستی پزیشكیی دادیی موسڵ كراون و بەشێكیشیان بەڵگەنامە و پێناس و كەرەستەی جەنگییان لەگەڵدا بووە.”

لە دوای ڕزگاركردنی نەینەوا لە چەكدارانی داعش، دەیان گۆڕی بەكۆمەڵ لە پارێزگاكەدا دۆزراونەتەوە كە هەندێكیان ڕوفاتی سەدان كەسیان تیادا بووە، زۆربەی قوربانییەكانیش لەلایەن داعشەكانەوە كوژراون و دەگمەنن ئەو گۆڕەبەكۆمەڵانەی كە ڕوفاتەكانی ناویان چەكداری داعش بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی رۆژی…
Total
0
Share