سبەی کازمی بۆچی دەچێتە تاران؟

لە سەردانێکی ڕاگەیەندراودا سبەی یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکات، بەپێی زانیاریی میدیا ئێرانییەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی کازمی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران چەند تەوەرێکە، لەنێویاندا پرسی ئاو.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا-ی ئێرانی، کازمی سبەی دەچێتە تاران بۆ گفتوگۆ دەربارەی کۆمەڵێک پرس، لەوانە، پرسی گازی سروشتی و ئەو وزەیەی کە عێراق لە ئێرانی دەکڕێت.

تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان، بەپێی میدیاكانی ئێران، پەیوەندیی نێوان ئێران و سعودیەیە، كە لەو نێوەندەدا عێراق وەك نێوەندگیر كار بۆ نزیککردنەوەی هەردوو وڵات دەكات.

هاوکات عامر فایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، “سبەی کازمی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران باسی سێ پرسی تایبەت بە ناوچەکە دەکات، یەکەم پرسی ئاوە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولایە”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، نێوەندگیریی عێراق لە نێوان سعودیە و ئێراندا پرسێکی دیکەی گفتوگۆی کازمی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.

هاوکات بابەتێکی دیکە کە میدیاکانی ئێران و بەرپرسانی عێراق لەسەری کۆکن ئەوەیە، کازمی باسی دۆخی ئەمنی عێراق و کاریگەریی وڵاتانی دراوسێ دەکات لەسەر عێراق، چونکە کازمی سوورە لەسەر ئەوەی عێراق لە پانتایی یەکلاییبوونەوەی ململانێکانەوە بکاتە وڵاتێکی نێوەندگیر و ڕۆڵگێڕ.

بابەتی پێشتر

كازمی داوای بەشداریی كارای هاوڵاتییان لە هەڵبژاردن دەكات

بابەتی دواتر

کریستاڵ پاڵاس 3-0 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەك بڕیارێكی ئەمریكا وەك جێگرەوەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد ئاشكرادەكات

بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاریداوە لەسەر كشانەوەی كارمەندانی لە باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد لەجیاتی بەتەواوی داخستنی، ئەم كشاندنەوەیەش…
Total
0
Share