سودانی و بلینكین پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و دۆخی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكانی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و دۆخی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشت كە تێیدا باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و رۆڵی عێراق كرد لە بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە و بۆ ڕێگریكردن پەرەسەندنەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا خواستی ئیدارەی وڵاتەكەی دووپاتكردووەتەوە بۆ ئەوەی عێراق رۆڵ بگێڕێت لە كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناوچەكە و ڕێگریكردن لە پەرەسەندنە مەترسیدارەكان.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: هیچ پلان و بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سۆرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share