كەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت؟

هێشتا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رانەگەیەندراوە و كۆمسیۆنیش هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیارینەكراوە.

هەڵبژاردنەكە 10 رۆژ لەمەوبەر لە 18ی كانونی یەكەم لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەچوو.

دوابەدوای بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بە رۆژێك، كۆمسیۆن ئەنجامی زیاتر لە 94%ی دەنگەكانی لەسەر ئاستی پارێزگاكان ئاشكراكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکان: کازمی بە نهێنی لەگەڵ ئێرانییەکان ڕێککەوتووە بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان، ڕایانگەیاند کە کازمی لە ڕێککەوتنێکی نهێنیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕێککەوتوون بۆ وەستاندنی هێرشی موشەکی سەر…
Total
0
Share