راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ژنێك بەهۆی ئازاری گەدەوە سەردانی پزیشك دەكات، دوای پشكنین دەردەكەوێت چەند گرێیەك‌ لەناو منداڵدانیدا هەیە و پزیشكەكان بڕیار دەدەن گرێیەكان‌ دەربهێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سۆران بڵاویكردووەتەوە دوێنێ تیمێكی پزیشكیی نەشتەرگەرییەكەیان بۆ ئەو ژنە كردووە و لەناو منداڵدانیشیدا چەند گرێیەك هەبووە، بەڵام دوای 24 كاتژمێر ئەمڕۆ نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،، نەشتەرگەرییەكەی لە نەخۆشخانەی لەدایكبوونی سۆرانی فێركاری بەسەركەوتوویی ئەنجامدراوە كە گرێیەكان سێ دانە بووە بە قەبارەی 1.18 سانتیمەتر، 15.10 سانتیمەتر و دانەكەی دیكەشیان قەبارەكەی 7.5 سانتیمەتر بووە، كە بە هەرسێگیان دوو كیلۆ و 800 گرام بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ “لێكۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەكان” لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكهێندرا

لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ سەردانیكردنی هەندێك لەو ناوچانەی هەرێم كە خۆپیشاندانیان تیادا بەڕێوەچووە، ‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ…
Total
0
Share