سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەبارەی یاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پەرلەمان یاسای (بە تاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم) ڕەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كرد، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانیكردووە بە گرتنەبەری ڕێكارەكان و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی بەبێ ئەوەی هیچ تێبینییەكی لەسەر پڕۆژەیاساكە هەبێت.

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا جەختیكردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆكایەتیی كۆمار یاسای (بە تاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنیزم)ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بەدەستگەیشت، بەمەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی دەركردن و پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە لەسەر بنەمای ڕێكارە یاسایی و دەستوورییەكان و گرتنەبەری ڕێكارەكان و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی بەبێ ئەوەی هیچ تێبینییەكی لەسەر پڕۆژەیاساكە هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share