وەزیری نەوتی عێراق: نرخی سوتەمەنی بەرزناكەینەوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك نیازیان نیە نرخی سوتەمەنی بەرز بکەنەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا، بەڵام ئەوان نیازیان نیە نرخی بەنزین و گاز بەرزبكەنەوە، چونكە “ناتوانین لەوە زیاتر فشار بخەینە سەر چینە هەژارەکەی کۆمەڵگە”.

وەزیری نەوتی عێراق ڕوونیشیكردەوە، بەهۆی بە قاچاغبردنی سوتەمەنیەوە لە هەندێک لە پارێزگاکان کێشەی کەمی سوتەمەنی دروستبووە.

جەختیشی لەوەكردووەتەوە، چەند بازرگانێك كە خاوەن كۆمپانیان و خەریكی كاری بازرگانی و بەرهه‌مهێنانی سوتەمەنین لە هەرێمی کوردستان بڕێکی زۆری سوتەمەنی دەبەن، كە زیاترە لە پشكی وێستگەكانی دابەشكردنی سوتەمەنی.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان بەنزینی جۆری موحەسەن بە هەزار و 500 دینار هاوردەدەکەن، بەڵام بە650 دینار بە هاوڵاتییانی دەفرۆشنەوە.

بابەتی پێشتر

سێلتا ڤیگۆ 1-2 ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە ئێران چوار قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لەبارەی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چی دەڵێت؟

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشكه‌ش بە عێراق نه‌كراوه‌، تیشكی خسته‌…
Total
0
Share