ئەنجومەنی وەزیران خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تایبەت لە دەروازە سنورییەکان تاووتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی کانونی دووەم کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو تەوەرانەشی لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ دەکرێت پرسی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە لە دەروازەکاندا لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پێشکەش دەکرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و سێ تەوەری سەرەکی ئەجێندای کۆبوونەوەکە دەبن.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.

هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، پرسی ڕێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكان لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەشدەكرێن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا دەخرێتەڕوو.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

سادیقون: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەگەری هەیە بۆ 30ی تشرینی یەکەم دوابخرێت

بابەتی دواتر

نێتفلێكس پلانی هەیە لە 2021دا هەفتانە فیلمێكی نوێ بڵاوبكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share