نێتفلێكس پلانی هەیە لە 2021دا هەفتانە فیلمێكی نوێ بڵاوبكاتەوە

سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، نێتفلێكس بەنیازە لەمساڵدا هەوادارانی فیلم دڵخۆشبكات بەوەی، هەفتانە فیلمی نوێ بڵاوبكاتەوە.

نێتفلێكس، گەورە پێگەی فیلمی ئۆنلاین كە هاوكات كۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمیشە ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2021دا هەفتانە فیلمێكی نوێ بۆ سەكۆكەی زیاد دەكات.

لە ساڵی 2020دا بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، سینەماكانی جیهان بەڕووی هەوادارانی فیلمدا داخران و ئەوەش وایكرد، خواست لەسەر فیلمی ئۆنلاین زیادبێت، لەنێو پێگەكانی فیلمیشدا نێتفلێكس توانی ببێتە جێی ڕەزامەندی هەوادارانی فیلم.

نێتفلێكس، ماڵپەڕ و ئەپی بینینی فیلمە بە ئۆنلاین كە هاوكات كۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمیشە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تایبەت لە دەروازە سنورییەکان تاووتوێ دەکات

بابەتی دواتر

دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share