ئیبراهیمی قادری هونەرمەندی میللیی کورد کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی موزیکژەن، ئومێدی نەی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللیی کورد، ئیبراهیمی قادری پشتڕاستکردەوە.

ئیبراهیمی قادری، هونەرمەندێکی دیاری میللیی کورد بوو، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە شاری مەهاباد کۆچی دواییکرد.

لە ماوەی رابردوودا، ئیبراهیمی قادری تووشی نەخۆشی ببوو و بەدەستییەوە دەیناڵاند، هاوکات، هەڵکاشانی تەمەنی هۆکارێکی دیکەی کۆچی دواییەکەی بوو.

ئیبراهیم قادری لە ساڵی 1934 لە گوندی عیساکەندی شاری مهاباد لەدایکبوو، سبەی تەرمەکەی لە شارەکەی خۆی بە خاک دەسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامه‌زراوه‌ی ڤیم جارێکی دیکە گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك ڕادەگەیەنێت

دامه‌زراوه‌ی ڤیم بۆ جاری دووه‌م گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نێت. پڕۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژه‌ی بچووک…
Total
0
Share