سلێمانی.. پلەدارێكی خانەنشینی پێشمەرگە كوژرا

گولە بەر سەری كەوتووە

لە گەڕەكی قڕكەی سلێمانی كەسێك كوژرا و بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاری دەڵێت، كوژراوەكە عەقیدی خانەنشینی پێشمەرگەیە.

سامان نادر، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی 122 ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئێوارەی ئەمڕۆ كه‌سێك به‌ناوی (كه‌مال ئه‌حمه‌د) تەقەی لێكرا و دوای ڕەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

وتیشی، “كوژراوەكە تەمەنی 65 ساڵە و پله‌كەی عه‌قیدی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه”.

بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزاری ئەوەشی خستەڕوو، گولە بەر سەری كەوتووە.

دوابەدوای ڕوداوەكەش هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵەبانی: ھەر جووڵەیەکی سیاسی و ئیداری كە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت یەکێتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان…
Total
0
Share