بۆ مووچەی مانگی تەمموز دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا كراوە و گرفت لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و لەم هەفتەیدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێرێت.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی زانیارییەكان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز تەواوبووە و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.

وتیشی، “پێشتر كە گرفتێك لە لیستی مووچە هەبووایە ناردنی پارەی ئەو دامەزراوە و وەزارەتە رادەگیرا، بەڵام بۆ مووچەی مانگی تەمموز مووچەی تەواوی مووچەخۆران پێكەوە دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: لە سنووری حەوت گوند تاپۆکردنی زەوی دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

ژنێک 30 ساڵە نەخەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share