تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و ئەگەر دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا، بۆیە بەمەبەستی بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لەکاتی پێویستییان بە تیمە تەندروستییەکان، لەڕێگەی 23 تیمەوە، سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی لەناو شاری سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات لەکاتی پێوستییان بە تیمی تەندروستی، لەڕێگەی ژمارە 122 پەیوەندی بکەن لە کەمترین کاتدا تیمەکانیان ئامادەدەبن.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات لە دوای نیوەڕۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتردەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆلێکی سەرتاسەری بارانبارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بارانبارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبێت کاریگەرییەکەی لە دوای نیوەڕۆوە بەهێزتر دەبێت. لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەرییەكەی لە سنووری پارێزگاكانی کەرکوک، سلێمانی و هەڵەبجە دەردەكەوێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەی كۆچبەرانی گوندێكی ئەڵمانی زیاترە لە دانیشتووانەكەی

بابەتی دواتر

بەهۆی دەستكاریكردنی گوللە هاوەنێك لە تەوێڵە كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share