حكومەتی عێراق لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیاردەدات.. نووسراو كراوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوێك داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بەدواداچوون بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بكرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە پێی نووسراوێك كە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە و داوای لە وەزارەتەكە كردووە بە دواداچوون بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بكەن.

وتیشی، “ئێمە بەردەوام بەدواداچوونمان بۆ چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ كردووە و داوامانكردووە مامۆستایانی وانەبێژ بەر لە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بەهەمیشەیی دابمەزرێن نەك بكرێنە گرێبەست.

بابەتی پێشتر

تەرمی تازەلاوێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: لە سنووری حەوت گوند تاپۆکردنی زەوی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share