تەرمی تازەلاوێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

تیمەکانی ژێرئاوی خەبات ئەمڕۆ تەرمی تازەلاوێکیان لە ئاوی زێی گەورە دۆزییەوە کە دوێنێ خنکابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تيمەكانى ژێر ئاوى قەزای خەبات توانيان تەرمى ئەو تازەلاوە بدۆزنەوه كه دوێنێ بەھۆى بەركەوتنى بەلەمێك گيانیلەدەستدا.

مێردمنداڵەکە دوای بەرکەوتنی بەلەمەکە برینداربووە و دواتر خنکاوە و تەرمەکەی دیارنەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختدەکاتەوە لەو ناوچانەی چەکدارانی داعش جموجووڵیان هەبووە شکستیان پێهێنراوە، بەڵام تائێستاش مەترسی و هەڕەشەکانیان…
Total
0
Share