تەرمی تازەلاوێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

تیمەکانی ژێرئاوی خەبات ئەمڕۆ تەرمی تازەلاوێکیان لە ئاوی زێی گەورە دۆزییەوە کە دوێنێ خنکابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تيمەكانى ژێر ئاوى قەزای خەبات توانيان تەرمى ئەو تازەلاوە بدۆزنەوه كه دوێنێ بەھۆى بەركەوتنى بەلەمێك گيانیلەدەستدا.

مێردمنداڵەکە دوای بەرکەوتنی بەلەمەکە برینداربووە و دواتر خنکاوە و تەرمەکەی دیارنەماوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری زیادكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان درا

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیاردەدات.. نووسراو كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی…
Total
0
Share