وەزارەتی شارەوانی: پڕۆژە گەورەکەی کەلار لە تەواوبووندایە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرایکرد، پڕۆژەی جوتسایدی جوتیاران لە کەلار %85ی کارەکانی تەواوبووە، پڕۆژەکە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.

پڕۆژەی دووسایدی جوتیاران لە کەلار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێدەکرێت، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی، کارەکانی گەیشتوونەتە کۆتایی و بەمنزیکانە دەستدەکرێت بە قیرتاوکردنی شەقامەکە.

ئاماژە بەوەدەکات، کارەکانی پڕۆژەکە بە رێژەی %85 تەواوکراون.

پڕۆژەی دووسایدی جوتیاران، درێژییەکەی (1080)مەترە و پانییەكەی (30)مەترە، لە گەڕەكی ئەندازیاران تا گەڕەكی رزگاری درێژ دەبێتەوە.

پڕۆژەکە پێكهاتووە لە شۆستە و ئاوەڕۆ و ئاوەڕۆی ماڵان و باراناو و دروستکردنی ناوەندی شەقام و چەند كارێكی تری تایبەت بە شەقامەكە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت پڕۆژەیەکی پێشکەشی پارتی کردووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی پرۆژەیەکی پێشکەشی پارتیی کردووە و…
زیاتر ببینە

لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانەوە مامۆستایان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی…
Total
0
Share