قەڵادزێ.. دوو كەس برینداركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین رایدەگەیەنێت كەسێك تەقەی لە دوو برا كردووە و هەردووكیان برینداركراون

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین، كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاتژمێر 10:15 خولەكی ئەمشەو لە گەڕەكی ڕاپەرین لە قەڵادزێ لەلایەن كەسێكەوە تەقە لە دوو كەس كراوە و هەردووكیان برینداربوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شوێنەواری پێنج گولـلە بە جەستەی هەردووكیانەوە هەيە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسێك دەرچووە، لە ئێستادا بریندارەكان لە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

بابەتی پێشتر

فۆرمێك بە مامۆستایان و فەرمانبەران پڕدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ، وڵڤه‌ری تێپه‌ڕاند و پێنج خاڵ پێش سیتی که‌وت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح دەبێتە حاجی

عەلی حەمەساڵح دەچێتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.‏ عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share