ئەمڕۆ زیاتر لە 500 خێزانی دیكەی ئاوارەی كەمپەكانی هەولێر بەرەزامەندیی خۆیان گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا،
سامر مەشكور بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كامپی حەسەن شام و خازر لە هەولێر 521 خێزانی ئاوارە بەرەزامەندیی خۆیان گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا”.
وتیشی، “ستافی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران هاوكاری دارایی و فریاگوزاری و كەلوپەل و پشتیوانی سەقامگیری بۆ خێزانە ئاوارەكان دابیندەكەن لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، تاوەكو بتوانن ژیانێكی پارێزراویان هەبێت”.