ڤیدیۆیەکی تۆڕی میدیایی ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن بینەری تێپەڕاند

ڤیدیۆیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا، کە دۆخی سەگێکی تینوو لەسەر شاخی گۆیژە نیشان دەدات، لە پەیجی فەرمی تۆڕەكە 10 ملیۆن و 500 هەزار بینەری تێپەڕاندووە.

چیرۆکی ڤیدیۆکە ئەوەیە، کاتێک کۆمەڵێک تانکەر بۆ ئاودانی نەمامەکانی شاخی گۆیژە چوبوونە سەر شاخەکە، لەکاتی وەستانی یەکێک لە تانکەرەکاندا، سەگێکی تینوو لەسەر شاخەکە هەوڵدەدات لەو ئاوەی لە تانکەرەکە دەتکێت، تینوێتی خۆی بشکێنێت.

هاوڵاتییان لەکاتی بینینی ڤیدیۆکەدا بەگشتی بەسەر دوو تەوەردا دابەشبوبوون، بەشێکیان گلەیی ئەوەیان دەکرد ئەو سەگە دەم بەو سۆندەیەوە دەنێت کە ئاوی پێدەبرێت بۆ ماڵان، بەڵام ئەم بابەتە لەلایەن تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاستكرایەوە، بەوەی تانکەرەکان بۆ ئاودانی نەمامەکانی شاخی گۆیژە دانراون، نەك گەیاندنی ئاو بە ماڵان.

بەشێکی زۆری بینەرانی ڤیدیۆکە، بۆچوونیان لەسەر دۆخی خراپی ئاژەڵانی بێلانە چڕتر کردووەتەوە، چونکە بەهۆی وشکەساڵی و کەم ئاوییەوە بەشێکی زۆری ئاژەڵانی بێلانە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی…
Total
0
Share