ئەمریکا 12 کەشتیی جەنگی و 4 هەزار سەربازی لە نزیک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد

لەدوای ئەگەری قوڵبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ئەمریکا 12 کەشتی جەنگی لە نزیک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش داوای ئاگربەست دەکات.

بەرپرسێکی پنتاگۆن بە واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە، ”کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکراون کە لەنێویاندا کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Theodore Roosevelt تێدایە لەگەڵ تیمەکانی هێرشبردن و زیاتر لە چوار هەزار سەرباز.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە  هەموو لایەنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە توندوتیژییەکان رابگرن چونکە ئەم رێگایەی ئێستا بەرەو ململانێ و ئازار و نائارامی زیاتر دەڕوات و گرنگە ئاگربەست دەستپێبکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیلەوە کردەوە، ”گەیشتن بە ئاگربەست پێویستی بەوەیە لایەنەکان واز لەو کارانە بهێنن کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان، هەروەها ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبێتە هۆی رازیبوون بە رێککەوتنەکە لەبری دواخستن یاخود رەتکردنەوەی”.

بابەتی پێشتر

مەرجی پارێزراوبوونی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئیتاڵیایەوە گەڕێندرایەوە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share