فڕۆكەیەكی شەڕكەری ئەمریكا تێكشكا

فڕۆكەیەكی شەڕكەری سەر بە هێزی ئاسمانیی ئەمریكا لە نەوەی پێنجەم و جۆری (F35) لە ویلایەتی یوتا كەوتە خوارەوە.

رووداوەكە لەلایەن یەكەی 388ی هێزی ئاسمانیی ئەمریكا كە لە بنكەی هێل-ی ئاسمانی نزیك لە شاری سۆلت لیك-ی پایتەختی ویلایەتی یوتایە، راگەیەنرا.

یەكەكە رایگەیاند، فڕۆكەیەكی ئێف 35ی سەر بە هێزەكەیان لە بەشی باكووری بنكەكە تێكشكا، فڕۆكەوانەكە خۆیهەڵدا و رزگاركرا.

بەڵام هۆكارەكانی تێكشكانی فڕۆكەكە تائێستا رانەگەیەنراوە.

دیمەنێكی ڤیدیۆیی لە شوێنی رووداوەكە بەرزبوونەوەی ئاگر و دووكەڵ نیشاندەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share