توێژینەوەیەکی نوێ: لەدەستدانی کەسانی ئازیزت زووتر پیرت دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی لەدەستدانی کەسێکی ئازیزت لە تەمەنی منداڵی یان هەرزەکاریدا دەبێتە هۆی خێراتربوونی قۆناغی پیربوون.

توێژینەوەکە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و لە ساڵانی 1994 – 1995 دەستیپێکراوە و توێژەران دەستیانکردووە بە چاودێریکردنی ئەو کەسانەی لە تەمەنی منداڵی یان هەرزەکاری کەسێکی ئازیزیان لەدەستداوە.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کەسێکی ئازیزیان لەدەستداوە گۆڕانکارییەکی کیمیایی لە ترشی ناوەکییاندا روویداوە و بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە تەمەنی بایلۆجیدا.
توێژەران دەڵێن، ئەم کەسانە لە قۆناغێکی زووتردا بەراورد بە کەسانی ئاسایی خانەکانیان لەدەستداوە و پیربوون، جگە لەوەش ئەو کەسانەی لە کەسێک زیاتریان لەدەستداوە کاریگەرییەکە قووڵتر بووە لەسەریان.

نەخۆشییەکانی دڵ و مردنی پێشوەختە و نەخۆشی خڵەفان لە کاریگەرییەکانی دیکەی لەدەستدانی کەسانی ئازیزە لە ژیانماندا.

بابەتی پێشتر

ئیسماعیل هەنیە کوژرا

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەڵگیرسانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتێکی حەتمی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share