وەزارەتی تەندروستی: 256 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 256 کەس توشبوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەولێر 153 توشبوو لە هەولێر تۆمارکراوە، لەسلێمانی 57 توشبوو، لە دهۆک 19 توشبوو، لە راپەڕین 19 کەس و لە گەرمیانیش شەش توشبووی نوێ تۆمارکراون”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەماوەی شەو و رۆژی رابردوودا سێ کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا هەرسێ حاڵەتەکە لە ساری سلێمانی بووە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 110 هەزار و 512 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 104 هەزار و 488 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 537 کەسیش بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

دوو كاربەدەستی حكومەت بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران

بابەتی دواتر

وێنە.. هاوڵاتییان لە عەنکاوە پێشوازی لە پاپا فرانسیس دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share