بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە هەولێر داخرا

ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی بێکارەباییەوە بنکەیەکی تەندروستی لە شاری هەولێر داخرا و کارمەندەکانی چوونەوە ماڵەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بنکەی تەندروستیی هاوکاری بەهۆی نەبوونی کارەباوە زیاتر لە مانگێکە داخراوە و کارمەندەکانیشی نەهاتوونەتەوە بۆ دەوام.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی داخستنی بنکەکەوە کێشە بۆ ئەو خێزانانە دروستبووە کە منداڵەکانیان لەم بنکەیە کوتانی مانگانەیان بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن نموونەی سەرەتایی وەرەقەی دەنگدانی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روفاتی ژنێك لە بیارە دۆزرایەوە

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ئێسکوپروسکی ژنێك لە سنووری ناحیەی بیارە دۆزراوەتەوە و مێژووی گیانلەدەستدانی ژنەكە ئاشكرادەكات. موقەدەم بەرزان عوسمان…
Total
0
Share