چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسێتی راگەیاند

لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی داواکرا ئەنجومەنی نوێنەران یاسای باری کەسێتی هەموار بکاتەوە.

شەوی رابردوو لە ماڵی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریکردنی وادەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی دیالە و کەرکوک.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرسی هەمواری یاسای باری کەسی گفتوگۆی لەبارەوە کرا و داوا کرا ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەیەکی نزیکدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکات.

بابەتی پێشتر

لەسەرەتای ئەمساڵەوە 20 ملیۆن گەشتیار روویان لە تایلاند کردووە

بابەتی دواتر

شەش شاری عێراق گەرمترینی جیهانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share