لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران دەستپێدەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری راسپێردراون بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئازار.

داوایشیکرد، بەشی ژمێریاریی فەرمانگەکان پابەندبن بە ناردنی لیستی مووچەکانیان و دەزگاکانی راگەیاندنیش بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ زانیاریەکانی پەیوەست بەو بابەتە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەی درۆنەکەی لە کەرکوک بڵاوکردەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرگریی ئاسمانیی عێراق چاودێری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی کرد…
Total
0
Share