لەسەرەتای ئەمساڵەوە 20 ملیۆن گەشتیار روویان لە تایلاند کردووە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت، “تایلاند ریکۆردێکی نوێی تۆمارکردووە لە گەیشتنی گەشتیارانی بیانی بۆ وڵاتەکەی و 20.3 ملیۆن گەشتیار لە ماوەی کەمتر لە حەوت مانگی تەواودا”.

ئاژانسەکە داتاکە لە وەزارەتی گەشوگوزاری تایلاند وەرگرتووە و دەڵێت لە 1ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو، 28ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەژمارکراوە.

داتاکان ئەوەیان نیشانداوە، رێژەی گەشتیارانی بیانی کە روویان لە وڵاتەکە کردووە، 34% زیادیکردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

تایلاند، پێشبینی ئەوە دەکات، ژمارەی گەشتیارانی بیانی کە سەردانی وڵاتەکە دەکەن لە ساڵێکی تەواودا بگاتە 36 ملیۆن کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share