تەندروستیی هەولێر رێنمایی خۆپارێزی لە هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B بڵاوکردەوە

هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی لە جۆری B نەخۆشییەکی مەترسیدارە و پێویستە بە زووترین کات کەسی تووشبوو، چارەسەر وەربگرێت.

تەندروستیی هەولێر چەند رێنماییەکی خۆپارێزی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:

وەرگرتی پێکوتە، دڵنیابوون لەسەرچاوەی خوێن، دوورکەوتنەوە لە کردەی فرە سێکسی، چاودێری دایک لە کاتی دووگیانی ئەگەر دایکەکە تووشبوو بوو.

لەبارەی رێگاکانی گواستنەوەوە ئاماژەی بەوەکردووە، گواستنەوەی خوێن و پێکهاتەکانی خوێن و دەرزی و کەلوپەلی نەشتەرگەری پیسبوو هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشییەکان.

لەبارەی نیشانەکانەوە دەڵێت، “نیشانەكانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر بریتین لە:

بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئارەق كردنەوە، بێ‌ هێزی و كەمبوونەوەی توانای خواردن، دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە، ئازار لە بەشی سەرەوەی لای راستی سک، ئازاری ئیسک و ماسولکە، گۆڕانی رەنگی میز بۆ رەنگی تۆخ.

بابەتی پێشتر

شایستەی دارایی ئەو کەسانەی دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە ئێوارەدا خێرایی با لە هەندێک ناوچە زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share