کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەی هیچ ناوچەیەکی هەرێم ناگاتە 30 پلەی سیلیزی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری بارانبارینێکی کەم دەبێت لەناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پلەی گەرمی بە رێژەی 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆرێت لە هەندێک شوێن  و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە بە رێژەی 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 23 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى

دهۆک : 21 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى

سۆران : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئاریان مەجید لەلای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستبەسەرە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە ئاریان مەجید بێسەروشوێنە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاگادارکرایەنەوە کە ناوبراو…
Total
0
Share