کەشناسیی هەرێم: لە ئێوارەدا خێرایی با لە هەندێک ناوچە زیاددەکات

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ خێرایی با لە هەندێک ناوچە زیاددەکات بەڵام سبەینێ ئاسایی دەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی بەگشتی نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و تەنها لە هەندێک ناوچە نەبێت کەمێک نزم دەبنەوە، هاوکات خێرای با بەگشتی لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری چالاکبوونی هەیە”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرمی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێرای با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانمان لە ناوەند

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و یاساییەکانمان…
Total
0
Share