راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەبا ئۆتۆمبێلێك لە قەزای سۆران ئاگریگرت.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆراندا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە  ئاگاداركراینەوە لە بوونی رووداوی ئاگركەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێك لەناو بازاری قەزای ناوەندی سۆران و كە دەستبەجێ سێ تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانیی سۆران گەیشتنە شوێنی رووداوە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو رووداوەكە جگەلە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە خانەنشینان فۆڕمی پێدانی زەوییان پێدەدرێت

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی شاخی گۆیژە كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share