وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە بەر لە جەژنی قوربان کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دەهێنرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، سبەینێ شەممە مووچەی چوار وەزارەت و دامەزراوە و رۆژی یەکشەممە مووچەی 19 وەزارەت و دەستە و دامودەزگای دیکە دابەشکدەکرێت.

رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش مووچەی سەرجەم ئەو شوێن و وەزارەتانە دابەشدەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر…
Total
0
Share