هەنگوینی كوردستان ساغترین هەنگوینی جیهانە

دامەزرێنەری كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەنگوینی كوردستان ساغترین هەنگوینی جیهانە و ئەمساڵ ‎هەنگ و هەنگوین لە هەموو ناوچەكانی كوردستان باش بووە و مەزەندە دەكرێت هەر كورە هەنگێك پێنج تا 10 كیلۆ بەرهەمی هەبێت.

سیروان ماوەتی دامەزرێنەری كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ پوورە دانێكی زۆر هەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا بڕی هەنگوین زۆر باش بووە كە مەزەندە دەكرێت هەر كورە هەنگێك پێنج تا 10 كیلۆ بێت، لە كاتێكدا لە ساڵی ڕابردوو دۆخی هەنگ زۆرخراپ بووە بەهۆی كەمی شیلە و هەڵاڵەو نەخۆشییەكانەوە، 30% بۆ 40% هەنگی كوردستان لەناوچوون بەرهەمیش زۆر خراپ بوو.

ئاشكرایكرد، هەنگوین لە وڵاتی ئێمە سێ جۆرە، جۆرێكیان هەنگوینی سروشتییە هی ناوچە شاخاوییەكانە كە پشت بەگوڵ و گوڵالەی سروشتی ئەو ناوچانە دەبەستێت كە ئەوە هەنگوینی لە 100% سروشتییە، جۆرێكیتریان پشت دەبەستێت بە كێڵگە دەستییەكان ئەو جۆرە كەمێك ماددە كیمیاییەكانی تێیدا بەكاردێت، كە ئەمەش كەمێك كاریگەری بۆسەر هەنگوین دەبێت، جۆری سێهەم ئەو جۆرەیە كە شەكری بۆ دادەندرێت، ئەوەش هەنگوینی شەكر دروستدەكات.

دامەزرێنەری كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان ‎ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “هەرێمی كوردستان هەنگوینی زۆر باشی هەیە و یەكێكە لەو هەنگوینانەی كە لەجیهاندا بە كوالێتیی بەرز ناسراوە، وتیشی “ئێمە پشكنینمان بۆ هەنگوینی ناوچەی سوورداش، گوندی پێدارە و ناوچەی شەروەتە لەپشدەر و ماوەت كردووە، دژە زیندەییان سفرە، هەنگوینێكی زۆر ساغن”.

لە هەرێمی كوردستاندا 15 هەزار هەنگەوان هەن، كە 700 هەزار پوورەی هەنگیان هەیە و هەنگوینی كوردستان بووەتە جیهانی و خواستی زۆری لەسەرە و لەساڵی 2021دا 51 تۆن تەنها بە ئیماراتی عەرەبی فرۆشراوە.

بابەتی پێشتر

توێژێك مووچەی چەندین مانگ بە یەكەوە وەردەگرن

بابەتی دواتر

لەسەر مووچە پاشەكەوتكراوەكان وەزیری دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share